ئێستاکە خۆشم دەوێی «ئەمە پێشتر» و «پاشتری ناوێ»
لە راستیدا ئەمە ناشارمەوە
تیشکدانەوەی دەنگی تۆ بە گرتوویی دەهێڵێتەوە
لە دۆخی گریاندا یان خەندە لەم چرکەساتەدا، من خۆشم دەوێی
ئایندەم پشتگوێ خستووە، ئارەزووم بۆ رابردووش نەماوە
لە ڕابردوودا من گۆڕگەلێکی خەمبارم خۆشویست
بەخشینەکانم بێ بال وەریوە دەچوون
لە گەڵ ئەمەش شاعیری شاعیرەکان وتی:
«من بەتووە پیوەست بووم، تاکو هەنووکەش هەرخۆشم دەوێی
لەو ئەنەشە ...»
لەوێدا ئەفْسوسێک هەیە بۆ جێهێشتن و خەزان و رۆیشتن
وەکو ئەو پاشایەی لە تەختی پاشایەتی جیا دەکرێتەوە
لەوێدا ناسۆرێک لە جێهێشتندا هەیە
کوژرانەوەیەک لە گورج و گۆڵی و کزیبوونێک لە ئارەزوو
گوناهکردنیش بە «خۆشم دەوێی»
شتێکە لەم جۆرە
بێ ئەوەی بەمە بزانم، بێ ئەوەی پەلهیەکی دیاری
من ئاوا ئێستاکە خۆشم دەوێی
ژیانی من بەردەوامە و بێ ئەوەی دەماریک بپچڕێن
ئەمێستا لە ئامادەگیی ئەم ئەموونەدا نەهناسە بۆ ڕابردوو هەڵدەکێشم
نە ئایندە دەخەمە خەیاڵەوە
گرەو لە سەر هاتنم دەكەم بەرەو لای تو
تەنانەت ئەگەر هەردوو پيّم بە زنجیر بەسترايەوە
یاخود بە ئاسن قورس بووبوون
وەلی ئەو کاتەی دەليّم «خۆشم ئەويّی»
مەهیلە تووشی هەلەبم، یان شتی زیادە بڵیّم
هەرواش دەمینەوە، کە خۆشتم بوویّ
لەمەدا تالێک لە «هەرواش دەمینەوە» دا هەیە
ئیمزایەکی نەپراست کەلین و دەرفەتیک بۆ پاشگەزبوونەوە
لە دۆخێکی دیاریکراودا
ژەهرێکی بێدەنگ لە کاسە و شووشەدا
شەپازلەیەک لە مندا، کە ئایا بەراستی خۆشم دەوێی لە «ئێستادا»
بەدرێژایی کاتەکان بیر لە زمانی فەڕەنسی دەكەمەوە
ئایندە و رابردوو لە لای ئێمەدا جوودان
سەرم سوورماوه هەست به نەنگی
و رق دەكهم
لەوەدەچی سەركێشی لە گەڵ زماندا بكَات
ئاه .. له جوودايی زمانهكان
ئێمەش یەکێتییەک تایبەت به خۆمان هەیه
لە کاتە دژوارەکاندا من خۆشم دەوێی
لەگەڵ – ئێستای – هاتوو لەگەڵ کۆتایی بوونی «ئێستا»
من خۆشم دەوێی
|