بۆ هەرا و هاتوهاواری شەقامەکان و تێکچڕژانی ئۆتۆمبێل، بۆ ناو ژیانی شار دەگەڕینەوە و هیچ جێگایەک نادۆزینەوە! وەختێک لە لووتکە سەرکەشەکان دادەبەزینە خوارەوە، دڵەکانمان لەوێدا، لە سەر چیاکان بەجێدەهێلین. ئیتر واز لە مشتومڕی بێودەوام بێنن! من هەموو شتێکم بۆ خۆم سەلماندووە - هیچ شتێک لە چیاکان باشتر نییە، جگە لەو چیايانەی که هێشتا کەس پێیدا هەڵنەکشاوە. ێ دەخوازێت لە بەدە بەجێ بمێنێت؟ ێ دەخوازێت بڕوات و گوێ بە بانگەوازی دڵ نەدات؟ بەڵام ئێمە لە چیا بەرز و سەرکەشەکان دێینە خوارەوە - چی بکەین، خوداکان خۆیان دابەزینە سەر زەوی. ئیتر واز لە مشتومڕی بێودەوام بێنن! من هەموو شتێکم بۆ خۆم سەلماندووە - هیچ شتێک لە چیاکان باشتر نییە، جگە لەو چیايانەی که هێشتا کەس پێیدا هەڵنەکشاوە. چەندین وشە و ئومێد و گۆرانی چیاکان لە ئێمەدا دەوروژێنن و داوای مانەوەمان لێدەکەن. بەڵام ئێمە دەبەزینە خوارەوە - هەندێک بۆ ساڵێک، هەندێک بۆ هەمیشە، چونکە هەمیشە دەبێت بگەڕێینەوە! ئیتر واز لە مشتومڕی بێودەوام بێنن! من هەموو شتێکم بۆ خۆم سەلماندووە - هیچ شتێک لە چیاکان باشتر نییە، جگە لەو چیايانەی که هێشتا کەس نەکشاوەتە سەریان.
© طولَالَة نورى. وةرطيَرِان, 2011