بۆ عەبدوڵلایف
لە سەرقاڵی بووندا بە تەواوی ماندووم
ڕۆژەکان هەموویان گشت خوولەک و کاریک
کە منی تیدا ژيام، خودوێتی من نەبوو، نەتوانی ببم بە خۆم
من تەنیا سیبەرەم، سیبەرێکی رووت و قووت
تۆش چاوەڕوانمی
کە دەشێ چاوەڕوانی ماندووی کردبی
یان ئەوێت بەجێهیشتبی
یاخود چووبیتە خوولی سەرپوونەوە
دەتوانی لەگەڵدا بدوویی
پڕوام پیبکە، من تەنیا تینووی گفتوگۆم
من و تۆ بەس تەنها دەدووین
جگە لە پەڕین شتیکی دێمان نەماوە
بەدرێژایی ماوەکان بابەت و بابەتگەلیکی زۆر
لەناکاو شتگەلیکی نویم لی پەیدا دەبن
یان دەبی لەکاتی دیاریکراودا لەوی بم
یاخود بەتەنیا هەڕخۆم دەمینمەوە.. لی ئەوە نابینمەوە و، نابینمەوە!
پیدەچی کاتی دیاریکراوی من
هاوگونجاو نەبی لەگەڵ قەدەردرا
هەر کاتیک خۆم بۆتۆ تەڕخان بکەم
شتيکم لئ پەیدا دەبیت و سەرقاڵم دەکا
ئیستاکە لەسەرته ئاماده بی
هەر تەنیا شەویک
پڕوام پیبکە، هەر تەنیا دەدویین
من و تۆ بەس تەنها دەدووین
دەمیکە مەعشوقەکەم نەدیوە
چۆن سەرقاڵییەکان بەبێ کۆتابوون تەواو داگیریان کردووم
لە ناکاو بليسه گشت دەسەڵاتەکانی لووشدا
جگە لە خوڵەمیش هیچ شتیک نەماوەتەوە
سەرپاکی ساڵەکەم چاوەڕی دەكەم
بۆ ڕۆژیکیش
بەتەهای چاوەڕوانیکردن نییە
ئەوەتا، لێرەدا هیچ شتیک سەرقاڵم ناکا
لە سەرتە سەردانی ئیوارانیک بکەی
پڕوام پیبکە ...
پیکەوە نادۆیین
ئیستاکە وتنمان نەماوە
|